بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی وتی: ئەم مەکتەبە، مەکتەبی خۆڕاگرییە و بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بناغەی ئەم مەکتەبەی داڕشتووە و شەهید سولەیمانی ئەم مەکتەبەی کردە بەرەی خۆڕاگری کە لە ئێستاشدا ئەم بەرەیە بەهێزەوە لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە گشتی دەبێتەوە.
ناوبراو وتی: مەکتەبی خۆڕاگری، ئامانج و بیرکردنەوەیەکی پێشکەوتنخوازە لە دژی زوڵم و زاڵمان.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاڵاهەڵگری مەکتەبی خۆڕاگری، شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بوو.
ناوبراو وتی: گومان لەوەدا نییە کە بزوتنەوەی حزبوڵڵا لە پاش شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا بەهێزتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە لە مەکتەبی خۆڕاگریدا گۆڕەپان و دیپلۆماسی پێکەوە دەبەسترێنەوە و هیچ جیاییەک لە نێوان ئەواندا نییە، گۆڕەپان و دیپلۆماسی تەواوکەری یەکترن و پێکەوە دەچنە پێشەوە./.