بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد، محەممەد سەڵاح توانی گۆڵی دووەمی تیپەکەی لە لێدانی سزا تۆماربکات کە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
سەڵاح کە بە باشترین گۆڵکاری مێژووی لیڤەرپوول دادەنرێت لە خولی بەریتانیا، بەو گۆڵەی لەم یارییەدا تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی نایابی ئەو وڵاتە بۆ ١٧٥ گۆڵ زیادکرد.
بەم شێوەیە سەڵاح گەیشتە ڕیکۆردی تیێری هێنری ئەفسانەی تۆپی پێی ئارسناڵ کە بە هاوبەشی لە گەڵ ئەم یاریزانە لە پلەی حەوتەمی باشترین گۆڵکارانی مێژووی خولی بەریتانیا ناویان هاتووە.
باشترین گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگی بەریتانیا، ئالان شیرەر ئەفسانەی نیوکاسڵە کە 260 گۆڵی تۆمارکردوە و بە دووری نازانرێت سەڵاح یان هەر یاریزانێکی تر بتوانن بگەنە ئەم ژمارە پێوانەییە.
سەڵاح باشترین وەرزی خۆی لە لیڤەرپوول بەڕێدەکات. لە وەرزی ئێستای پریمەرلیگدا لە 19 یاریدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە./.