بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوکراوەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاندووە، عەبدولقادر حەسانۆڤ ئەستێرەی ئۆزبەکستانی بژاردەیەکە بۆ ئەوەی لە لایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە وەربگیرێت. بەرگریکارە تەمەن ٢٠ ساڵەکە بە گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئۆزبەکستان دادەنرێت و بەهاکەی ١٢ ملیۆن یۆرۆیە.
بەرگریکارە ئۆزبەکستانییەکە لەم وەرزەدا لە خولی فەرەنسا 13 یاری لە گەڵ لانس ئەنجامداوە و ئاستێکی باشی لە هێڵی بەرگریدا نیشانداوە بە جۆرێک یانە ئەورووپییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری بەرگریکاری لانس دەکات و ئەنچیلۆتی پێویستی بەم یاریزانە ئاسیاییە هەیە بۆ ئەوەی بەرگرییەکەی چاک بکاتەوە.
یانەی ڕیال مەدرید ئەرکێکی ئاسانی لەبەردەمیدا نییە بۆ ڕاکێشانی حەسانۆڤ، چونکە مانچستەر سیتی بە هەمان شێوە چاودێری ئەم ئەستێرە گەنجە دەکات./.