بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام و سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تورکیا بکات.
ناوبراو لەو سەردانەدا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی دەرەوەی ئەحمەد شەرع دەبێت پاش کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا.
بڕیارە لەو سەردانەدا دۆسیەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات تاوتوێ بکرێت./.