بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 19 ی بەفرانباری ساڵی 1356 ی کۆچی هەتاوی خەڵکی قوم و لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم شارەدا، جەختیانکردەوە کە هەمووان دەبێت بە هیوا و هەوڵی بەردەوام، درێژە بە مسۆگەرکردنی ئامانجەکان بە تایبەت لە بواری ئابوریدا بدەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: گرنگترین وانەی 19 ی بەفرانباری ساڵی 1356 ی کۆچی هەتاوی قوم ئەوەیە کە پیشان دەدات ئەمریکا چ ئێرانێکی دەوێت و هەوڵی بۆ دەدات.
بەڕێزیان وتیان: ڕاپەڕینی 19 ی بەفرانبار، ئێرانی خوازراوی ئەمریکییەکانی لە دەستی ئەوان دەرهێنا و لاوازبوونی ئەو وڵاتەی لە تێگەیشتن لە ڕاستییەکانی ئێران سەلماند.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە سیاسەتی سزادانی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وتیان: ئەگەرچی سزاکان هەندێک کێشەیان درووست کردووە بەڵام گەلی ئێران لە سەردەمی سزاکاندا، لە زانست و تەکنۆلۆژیادا گەیشتنە باشترین و زۆرترین پێشکەوتن و گەنجانی ئامادە لە زۆربەی بوارەکاندا هاتنە گۆڕەپانەکانەوە.
بەڕێزیان وتیان: دەبێت ڕای گشتی لە بەرامبەر پڕوپاگەندە و بانگەشەکانی دوژمن پارێزراو بن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دوژمن بە درۆ مەودایەک لە نێوان ڕاستییەکان و خەیاڵدا درووست بکات و بەم جۆرە کاریگەری لە سەر ڕای گشتی دابنێت، هەربۆیە ئەرکی میدیای نیشتمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە ڕای گشتی لەم درۆ و هەڕەشانە بپارێزن.
بەڕێزیان وتیان: ئەمریکا لە ئێراندا شکستی هێناوە و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی ئەو شکستە دەدات و ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ دوژمنایەتی گەلی ئێران دەیکات.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران تووشی حیساباتی هەڵە بووە و سیاسەتێکی هەڵەی پەیرەو کردووە.
بەڕێزیان جەختیانکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە پشتیوانیکردنی خۆڕاگری لە هەر شوێنێکی ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.