بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی تارانی کرد، لە درێژەی بەرنامەی سەردانەکەیدا لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پتەوکردنی لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندی پەرلەمانی تاوتوێ کراوە.
لەو کۆبوونەوەدا گۆڕانکارییەکانی سوریاش تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتەدا کرایەوە.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پێویستی دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی سوریا لە لایەن حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە و هەنگاوی هاوبەش بە مەبەستی دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە./.