بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پلانز کە ڕۆژێک لە دەستەی بەڕێوەبردنی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: پێموایە ڕۆڵی سەرەکی لە خولی سعوودیە لە ئێستادا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و بنزیمە دەیگێڕن. من وا بیردەکەمەوە کە بوونی مێسی دەکرا زۆر گرنگ بووایە، بەڵام بۆ نموونە کاتێک بە فڕۆکە گەشت دەکەیت، لە سەر هەموو ئەو نیشانانە دەبینیت کە مێسی پەیوەندی بە پڕۆژەی خولی تۆپی پێی ئەمریکاوە هەیە.
هەروەها باسی لە گواستنەوەی بنزیمە بۆ ئیتیحاد کرد و وتی: بنزیمە لە ڕیاڵ مەدریدەوە نەهاتووە بۆ ئێرە تەنیا بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر ببات، کەسێکی زۆر ڕکابەرییە و پێویستی بە ئامرازەکانی ڕکابەرییە. ئەم هاوینە کاری زۆر باشمان کرد و گۆڕانکاری گەورەمان لە هەموو ڕوویەکەوە کرد. بێنزیمە ئەمساڵ بە بەردەوامی گۆڵی تۆمار کردووە، دڵخۆشە و پێشەنگی تیپەکەیە./.