بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەوتنی پێویست و لە کاتی خۆیدا یەکێکە لەو شتانەی کە گرنگە بۆ پاراستنی تەندرووستی. خەوێکی باش و درووست لەش گەرم دەکات، لەش شێدار دەکات و یارمەتی هەرسکردن دەدات. لە زۆربەی نەخۆشییەکان بەتایبەت لەو نەخۆشییانەی کە کێشەی هەرس درووست دەکەن، یەکێک لە باشترین ڕێکارەکان پێشنیارکردنی خەوتنە.
گرنگترین خاڵەکانی خەوتنێکی درووست لە ڕوانگەی پزیشکی تەقلیدییەوە:
باشترین ماوەی خەوتن بۆ گەورەکان ٦ بۆ ١٠ کاتژمێرە. گەنجان پێویستیان بە خەوتنی زیاترە لە بەساڵاچووان و منداڵان و کۆرپە زیاتر لە 10 کاتژمێر خەوتنیان پێویستە.
لە ڕوانگەی زانستییەوە باشترین کات بۆ خەوتن شەوانە زووە، لە دەوروبەری کاتژمێر١٠ی شەو تا کاتی نێوان بانگی بەیانی و خۆرهەڵاتن. خەوتن لەم کاتەدا زیندوویی و وزە دەبەخشێت، خەوتنی نیوەڕۆ و دوای نانخواردنی نیوەڕۆش وا دەکات مرۆڤ هەست بە بێزاری بکات.
لە ڕۆژە درێژەکانی هاویندا، خەوتنێکی کورت پێش نانخواردنی نیوەڕۆ باشە.
باشترین کات بۆ خەوتن دوای نان خواردن یەک بۆ دوو کاتژمێر دوای خواردنە. خەوتن بە گەدەی پڕەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس. خەوتن بۆ ماوەیەکی کورت دوای خواردن، دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک قەڵەوی و گەڕانەوە.
شوێنی نووستن دەبێت بێ ژاوەژاو و ڕووناکی زیادە بێت، دوور بێت لە پێوەدانی مێروو و ئاژەڵ، هەروەها پلەی گەرمی گونجاو و مامناوەندی هەبێت و وشک بێت.
باشترە جل و بەرگی نەرم و شل لەبەر بکرێت بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتندا فشار نەخاتە سەر ئەندامەکانی لەش و ڕێگری لە ڕۆیشتنی ئاسایی خوێنیان تێدا نەکات./.