بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت کاسمیرۆ لە تەنیشتی بێت و بێگومان ئەمە یەکەم هەوڵ نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێکەوە بن، پێشتریش لە مانچستەر یۆنایتێد ئەو کارەیان کردووە، بەڵام ڕۆناڵدۆ بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێت جارێکی دیکە لە گەڵیدا یەکبگرێتەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بژاردەی جیاوازی هەیە بۆ داهاتووی خۆی. یەکێک لەوانە بەردەوامە لە یاریکردنی لە خولی سعوودیە، بەڵام لە گەڵ تیپێکی بەهێزکراو کە بتوانێت ڕکابەری لە سەر نازناوەکە بکات لە گەڵ ئەلهیلالی بەهێز و ئیتیحادی بەرزبوونەوەی بنزیمە لە ژێر ڕێنمایی لۆران بلان. لە خەونی ڕۆناڵدۆ بۆ درووستکردنی تیپێکی پاڵەوان، کاسیمیرۆ پارچەیەکی گرنگی مەتەڵەکەیە. یاریزانێک کە بۆ ماوەی پێنج وەرز هاوڕێی تیپەکەی بووە لە ڕیاڵ مەدرید.
یاریزانە بەڕازیلییەکە، دوای جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید و دوای دەستپێکردنێکی باش لە یانەی مانچستەر یۆنایتێد، بە هۆی خراپی فۆڕمی تیپی بەریتانییەوە کێشەی زۆری هەبووە. بۆ ئەوەی لەم دۆخە دەربچێت، ڕۆناڵدۆی هاوڕێی دەتوانێت ببێتە هاوکاری، بە مەرجێک کاسمیرۆ پاڵنەرێکی پێویست بۆ درێژەدان بە تۆپی پێی لە سعوودیە بدۆزێتەوە./.