بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم چالاکییە سادەیەی وەرزشکردن تەنیا سوودی بۆ تەندرووستی جەستە نییە، بەڵکو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایەنی پشت. ڕۆیشتن ماسولکەکانی پشت و ناوەکی بەهێز دەکات. ئەم ماسولکانە یارمەتی سەقامگیرکردنی بڕبڕەی پشت دەدەن و ڕێگری دەکەن لە ئازار و نائاسایی تێیدا.
سوودە تایبەتەکانی ڕۆیشتن بۆ چارەسەری کێشەی فەقەرات:
بەهێزکردنی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت
زیادکردنی نەرمی لەش
دابەزاندنی کێش و پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی سرووشتی
باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن
زیادکردنی ئاستی وزە و کەمکردنەوەی ماندوێتی
کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و فشاری دەروونی
کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ ڕۆیشتنێکی کاریگەر لە چارەسەری کێشەی فەقەرات:
دەستپێکردن بە پیاسەیەکی کورت (٥-١٠ خولەک) یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بە هێواشی خۆی ئامادە بکات.
ئەگەر دەرفەتی ڕۆیشتن لە دەرەوە بۆت دابین نەکرا، دەتوانیت ئامێری ڕۆیشتن لە ماڵەوە بەکاربهێنیت.
لە کاتی ڕۆیشتندا بڕبڕەی پشتت ڕێک ڕابگرە و شانەکانت ئارام بێت بۆ ئەوەی تووشی فشاری زیاتر نەبێت./.