بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆتایی خولی دووەمی دەنگداندا جۆزێف عۆنی وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژارد.
لو خولی یەکەمی دەنگداندا عۆن تەنیا 71 دەنگی لە کۆی 128 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بە دەست هێنا و نەبووە سەرۆک کۆمار، بەڵام لە خولی دووەمدا 99 دەنگی بە دەست هێنا.
عۆن بووە چواردەیەمین سەرۆک کۆماری لوبنان و بۆ پێنجەمین جارە لە مێژووی لوبنان کە فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە دەگاتە پۆستی سەرۆک کۆمار.
بە پێی عورفی سیاسی لوبنان، سەرۆک کۆمار بۆ لایەنی مەسیحی، سەرۆک وەزیران بۆ سوننە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعەکان دەبێت.
خولی سەرۆک کۆماریی لوبنان 6 ساڵەیە./.