بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەروەها ئاراوخۆ بە هاوڕێکانی وتووە ئەگەر بڕوات، هەمیشە پریمەرلیگی لە پێشینەی خۆی داناوە. لە ڕاستیدا ئارسناڵیش هاوشێوەی یۆڤانتۆس پلانی هەیە ئەم بەرگریکارە وەربگرێت.
بەرشەلۆنە لە بازاڕی زستانەدا بە گواستنەوەی ئاراوخۆ ڕازی نابێت، بەڵام لە بەرامبەر ئۆفەرێکی بەرزدا دەرگای دەرچوون داناخات، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ساڵ و نیوێک ماوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی و دانوستانەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی درێژکراونەتەوە.
تا ئێستا دۆخی ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە ناوەڕاستی بازاڕی زستانەدا ڕوون نییە، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی دۆخی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بە نادیار ڕاگەیاند، ئێستا دەنگۆی جیابوونەوە زیاتر و جیدیتر دەبێت.
بەرشەلۆنە نایەوێت یەکێک لە کاپتنەکانی لەدەست بدات و بەرەنگاری ڕۆیشتنی دەبێتەوە. بەڵام هەمووی پەیوەستە بە ژمارەی ئۆفەرەکانەوە./.