بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی کانوونی دووەمی 2025، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی سەرۆکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرکۆنسووڵی نوێی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیان لە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە./.