بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن بە پەیامنێری کەناڵی العهد ی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان عێراق و ئێراندا هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئەنجامی باشی هەبووە و کۆمەڵێک پرۆژەی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە پرۆژەکانی داهاتووش وتووێژ کرا.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە./.