بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەرزوق ڕایگەیاند کە لە ئاگربەستی غەززە نزیک بووینەتەوە بەڵام هیشتا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وەک هەمیشە ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست دەکات.
ناوبراو وتی: ئەمجارە هیوایەکی زۆر بۆ گەیشتن بە ئاگربەست هەیە و بە پێی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا و دیاریکردنی 20 ی مانگ بۆ تەواوکردنی ڕێکەوتنەکە و کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەروەها گوشارەکانی لایەنەکانی دانوستان لە سەر شاندی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمجارە لە ئاگربەست نزیک بووینەتەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە نەگەیشتووە و بەردەوامی ئەم شەڕەش بە واتای کوژرانی ژمارەیەکی زیاتر لە دیلەکانی ئەو ڕژێمەیە.
ئەبومەرزوق سەبارەت بە داهاتووی غەززەش وتی کە حەماس نایەوێت حوکمی داهاتووی غەززە بکات و ئەمەش بۆ لایەنە جیاجیاکان ڕوون بووەتەوە و هەموو کات هەوڵی ئەوەمان داوە بگەینە یەکڕیزی نیشتمانی لە فەڵەستین./.