بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤایرۆسی HMPV ڤایرۆسێکی هەناسەدان و نیشانەکانی سەرمابوون و هاوشێوەی ئەنفلۆنزا درووست دەکات. ئەم ڤایرۆسە لە وەرزی پایز و زستاندا وەک زۆرێک لە ڤایرۆسەکانی تر ساڵانە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکات.
نیشانەکان
ئەم نیشانانە بە زۆری هاوشێوەی نیشانەکانی سەرمابوون و ئەنفلۆنزان و بریتین لە کۆکە، تا، ئاوی لووت، قورگ ئێشە، هەناسە تەنگی و ماندوێتی.
شێوازی گواستنەوە
ڤایرۆسی HMPV بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی دڵۆپە هەناسەییەکانەوە دەگوازرێتەوە کە کاتێک کەسێکی تووشبوو دەکۆکێت یان پژمین دەردەدات. ڤایرۆسی HMPV بە ئاسانی لە شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەکانی وەک قوتابخانە و باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەکان و شوێنی کۆبوونەوەکان بڵاودەبێتەوە.
خۆپاراستن لە ڤایرۆسی HMPV
خۆپاراستن لە تووشبوون بە HMPV بریتییە لە پەیرەوکردنی ئامۆژگارییە تەندرووستییەکان، بەتایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان. ئەم ئامۆژگارییانە بریتین لە شۆردنی دەستەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و درووست، بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی نزیک لە گەڵ کەسانی نەخۆش و دامەزراندنی هەواگۆڕکێی درووست./.