بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاهێنەری ئینتەر میامی سەبارەت بهو دەنگۆیانەی کە بڵاوکرانەتەوە، ڕایگەیاند کە لەڕاستیدا چەند ڕۆژێکە ئەگەری جێهێشتنی نەیمار لە ئەلهیلالی سعوودیە و پەیوەندیکردن بە ئینتەرمیامی بەرزکراوەتەوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی زیندووکردنەوەی سێگۆشەی بەناوبانگیMSN (مێسی، سوارێز، نەیمار) کە ڕۆژێک لە بەرشەلۆنە دەدرەوشایەوە.
ماسکرانۆ کە هاوکات یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەیە، باسی ئەم بابەتەی کرد و ئاشکرایکرد کە دۆخی گواستنەوەی نەیمار لە چ قۆناغێکدایە.
ناوبراو وتی: ناتوانم هیچ لەسەر نەیمار بڵێم، چونکە تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. ڕوونە کە نەیمار یاریزانێکی گەورەیە و هەموو ڕاهێنەرێک له جیهان زۆر پێی خۆشە ئەو یاریزانەی هەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئێمە یاساکانی MLS سەبارەت بە بڕینی مووچە دەزانین و لە ئێستادا مەحاڵە ئێمە ئەومان هەبێت./.