بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتی کە هەڵبژاردنی جۆزێف عۆن بەرهەمی ڕێکەوتن و یەکڕیزی زۆرینەی گرووپ و لایەنەکانی لوبنانە و بە سەرکەوتنێک بۆ ئەم وڵاتە دادەنرێت.
ناوبراو هیوای خواست کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ببێتە هۆی پتەوبوونی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوخۆیی لوبنان و ئاسانکاری لە بەردەم ڕێگای پێشکەوتن و ئاوەدانی ئەم وڵاتە و زاڵبوون بە سەر کێشە و گرفتەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و ئاوەدانکردنەوەی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
بەقایی بە ئاماژە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و لوبنان، جەختی لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان خواست./.