بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیلینیۆم لە گۆشتی قەلدا تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن بدات و ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان بکات و ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندرووستی گشتی لەش و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی دەمار.
مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی چالاکی دەمار و ماسولکەکان و دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی کوالێتی خەو بدات و ئەو پۆتاسیۆمەی لە گۆشتی قەلدا هەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی وزە و کەمکردنەوەی ماندوێتی.
خواردنی بەردەوامی گۆشتی قەل دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ. هەروەها گۆشتی قەل پرۆبایۆتیکی سرووشتی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس بدات.
گۆشتی قەل بەسوودە بۆ ڕێکخستنی ئاستی هۆرمۆنەکانی ناو لەش، لەبەر ئەوەی ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، هاوکات دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و قژ.
کێ نابێت گۆشتی قەل بخوات؟
ئەو کەسانەی کە میزاجێکی ساردیان هەیە.
ئەو کەسانەی کێشەی هەرسیان هەیە وەک هەرس نەکردن یان ئاوسانی سک لەوانەیە کێشەی زیاتریان هەبێت لە خواردنی گۆشتی قەل.
هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان بە پرۆتینی ئاژەڵ هەیە یان هەندێک نەخۆشی وەک زراویان هەیە، پێویستە خۆیان لە گۆشتی قەل بەدوور بگرن./.