بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیائۆ یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی میلان لە چەند وەرزی ڕابردوودا بووە و ئاستە باشەکەی لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا بووەتە هۆی ئەوەی زۆر کەس بە یەکێک لە یاریزانە ئومێدبەخش و متمانەپێکراوەکانی تۆپی پێی ئەورووپا لە چەند ساڵی داهاتوودا ناوی ببەن.
ئەم یاریزانە لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ئامانجە کەسییەکانی و خواستی خۆی بۆ گەیشتن بە تۆپی زێڕین لە چەند ساڵی داهاتوودا، وتی: دیارە ئەوە ئامانجی منە، بەڵام وەرگرتنی نازناوی تیپەکان بۆ من لە هەموو شتێک گرنگترە. تۆپی زێڕین لە ڕاستیدا خەڵاتێکە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش و یارمەتیدانی تیپەکە.
وتیشی کە هەر بۆیە خەونی گرنگی من ئەوەیە کە له پێشبڕکێکانی چامپیۆنزلیگی ئەورووپا سەرکەوم و بۆ ئەوەی ئەمه بکەم دەبێت لە هەموو یارییەکی گرنگدا دەرکەوم، بۆ ئەوەی پیشان بدەم کە من یاریزانێکی گرنگم بۆ میلان، چامپیۆنزلیگ باشترین جامی تۆپی پێیە. خەونی من بردنەوەی جامێکی گرنگە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە./.