بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاری نوێی مووشەکیی ئێران بە ئامادەبوونی فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لیوا ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپا ڕوونوێنی کرا.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم شارە مووشەکییەدا وتی: دوژمن وایدەزانی هێزی وەبەرهێنانی مووشەکی ئێمە کۆتایی هاتووە بەڵام ڕێژەی گەشەی هێزی مووشەکیی ئێمە ڕووی لە زیاتربوون کرد، لە هەموو ڕوویەکەوە ئەم هێزە توانا و لێهاتوویی خۆیی پیشان داوە و لە داهاتووشدا مووشەکی نوێ ڕوونوێنی دەکرێت./.