بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی توێژینەوەک لە بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕی غەززەدا شەهید بوون زیاتر لەو ژمارەیە کە وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە بڵاویکردووەتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەیەک لە لەندەن ئاشکرای کردووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا 30 ی حوزەیرانی 2024 زیاتر لە 64 هەزار و 260 کەس بە هۆی شەڕی غەززەوە گیانیان لە دەست داوە، لە کاتێکدا کە وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە تا ئەو کاتە ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی شەهیدەکان 37 هەزار و 877 کەس بووە.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی لە شەڕی غەززەدا گیانیان لە دەست داوە، لە سەدا 41 زیاتر لەو ژمارەیە کە وەزارەتی تەندرووستی غەززە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئەم مۆدێلە سەبارەت بە کۆی گشتی کوژراوەکان تا ئێستا پەیرەو بکەین، ژمارەی ڕاستەقینەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە زیاتر لە 70 هەزار کەسە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی شەهیدانی ئەم شەڕە تا 7 ی کانوونی دووەمی 2025، 45 هەزار و 885 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش 109 هەزار و 196 کەس بووە.
توێژینەوە بەریتانییەکە ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 3 ی دانیشتووانی غەززە لەم شەڕەدا گیانیان لە دەست داوە کە لە سەدا 59 ی ئەوان ژنان و بەساڵاچووان بوون./.