بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیۆنێل مێسی بەنرخترین سەرمایەیە بۆ یانەی ئینتەر میامی. مێسی ئەستێرەیەکە که مێژووی یانەکەی بە تەواوی گۆڕیوە و ڕوونە کە ئینتەرمیامی نایەوێت ئەم وەرەقەی سەرکەوتنە لەدەست بدات.
گرێبەستی ئێستای لیۆنێل مێسی لە گەڵ ئینتەر میامی تا مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بەردەوامه، واتە کەمتر لە ساڵێک. بەڵام یانەکە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی درێژ بکاتەوە. ئینتەرمیامی لەم بابەتە ڕازی نییە و ستراتیژێکی تایبەتی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی ئامادە کردووە. پێشنیاری درێژکردنەوەی ئینتەرمیامی بەم زووانە بە مێسی دەوترێت.
دەیڤید بێکهام و خۆرخێ ماس، دوو خاوەنی یانەکە، خەریکی وردەکارییەکانی ئۆفەرەکەیانن. ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە بێکهام دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستێکی نوێ لە گەڵ مێسی واژۆ بکات./.