بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە هاوکات لە گەڵ هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ ڕێکخستنەوەی پەیکەری دامەزراوە حکومییەکان، دەوحە سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرۆژەیەکە تا بودجەی ئەم حکومەتە دابین بکات.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی کەرتی حکومییە.
قەتەر لە گەڵ بەرپرسانی سوریا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە هەماهەنگی دەکات.
قەتەر پاش 13 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردووەتەوە./.