بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی جۆزێف عۆن کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە کە ” پیرۆزبایی لە بەڕێز جۆزێف عۆن دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان و لە پێناو گەیشتن بە پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئەم وڵاتە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم “.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی پەیامەکەیدا ئامادەیی خۆیی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ لوبنان لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەربڕیوە.
پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی 9 ی کانوونی دووەمی 2025 و پاش دوو ساڵ جۆزێف عۆن ی وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژارد. عۆن فەرماندەی سوپای لوبنان بووە./.