بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد لەتیف عەلی وەک سەرکۆنسووڵی عێراق لە ئەسفەهان نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی مەهدی جەمالیزادە پارێزگاری ئەسفەهان کرد.
سەرکۆنسووڵی ئەسفەهان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ پارێزگاری ئەسفەهان وتی: ئێمە ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە لە بواری ئابوری، زانستی و کەلتوری هاوکاریمان هەبێت و ئەم کۆبوونەوەش خاڵێکی وەرچەرخانە لە دەستپێکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانماندا.
ناوبراو وتی: ئێمە لە تەمەنی منداڵییەوە لە گەڵ ئەسفەهان و شیعری شاعیرە بەناوبانگەکانی ئاشنایەتیمان هەبووە و ئەم پارێزگایە پێویستی بە ناساندن و پێناسەکردن نییە.
ڕاشیگەیاند کە ئێمە ئەوپەڕی هاوکاریمان لە گەڵ پارێزگای ئەسفەهان دەبێت، بە تایبەت لە بواری تەندرووستی و زانستی پێویستمان بە هاوکاری و ڕێکلام هەیە تا لە تواناکانی پارێزگای ئەسفەهان بە درووستی کەڵک وەربگرین./.