بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆری خۆراک لە سەر کێش و تەمەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کاریگەری هەیە، هەروەها دەتوانێت لە سەر خراپبوونی کەمخەوی کاریگەری هەبێت.
هەندێک لە ڤیتامینەکان کە بۆ کێشەی کەمخەوی کاریگەرییان هەیە، بریتین لە:
ڤیتامین C:
پرتەقاڵ، توو، بیبەر، برۆکلی و لیمۆ لەو خۆراکانەن کە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.
ڤیتامین B6:
ئەم ڤیتامینە لە خۆراکەکانی وەک مۆز و مریشک و ماسی و قەلدا هەیە.
ڤیتامین E:
خواردنەکانی وەک بادەم، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، کوولەکە، سپێناخ و بیبەری دۆڵمەیی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە.
ڤیتامین D:
ئەم ڤیتامینە لە تیشکی خۆر، سەلەمون، قارچک و زەردێنەی هێلکەدا هەیە./.