بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنوچەهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان لە حوکمێکدا خەدیجە جەشن پەروەر ی وەک قایمقامی قەزای ڕوانسەر دەستنیشان کرد.
خەدیجە جەشن پەروەر خەڵکی ڕوانسەر و کەسێکی کورد و سوننەیە و بۆ یەکەم جارە لە مێژووی پارێزگاری کرماشاندا ژنێک دەکرێتە قایمقام.
جەشن پەروەر خوێندکاری دکتۆرای گەشەی ئابورییە لە زانکۆی ڕازی کرماشان و پێشتر چەندین پۆست و بەرپرسیارێتی لە دیوانی پارێزگا و قایمقامیەتی کرماشاندا هەبووە./.