بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید و براوەی باشترین خەڵاتی یاریزانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ لە لایەن فیفا، خەریکە دەبێتە خاوەنی نوێی یانەی ئەلڤێرکا. ئەم هەواڵە لە لایەن ئبۆلاوە بڵاوکراوه و پشتڕاستکراوەتەوە. ماوەیەکە دانوستانەکان بۆ کڕینی ئەم یانەیە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی پێدەهێندرێت.
لەم پرۆسەیەدا ڤینیسیۆس لە کۆمپانیایەکەوە پاڵپشتی دەکرێت کە لە لایەن گۆرانیبێژی ئەمریکی جەی زی دامەزرا. ئەم گرێبەستە بە بەهای نزیکەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێدەهێندرێت، بەڵام ڕەنگە ئەم ژمارەیە لە ئەگەری سەرکەوتن بۆ بەرزترین ئاستی تۆپی پێی پورتۆگال لە وەرزی ٢٠٢٤دا زیاتر بێبت./.