بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆمبی گەورەی بازاڕی زستانە لە تۆپی پێی ئەورووپادا بەم زووانە دەتەقێتەوە. خۆیچا کواراتساخلیا دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی پشتڕاستی کردەوە ئەم یاریزانە داوای وازهێنانی کردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناپۆلی جێدەهێڵێت.
ئەم گواستنەوە دەتوانێت بە ئامانجی بەرشەلۆنە بۆ بەدەستهێنانی مارکوس ڕاشفۆرد تا کۆتایی ئەم وەرزە زیان بگەیەنێت. هۆکارەکەی؟ ئێستا ناپۆلی بەجیدی بیر لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بەریتانییە دەکاتەوە وەک جێگرەوەی کوارتێسێخلیا.
ڕاشفۆرد دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ لوتکە لە ئیتالیا. جگە لەوەش لە بەریتانیا باس لەوە کراوە کە حەز دەکات جارێکی تر لە گەڵ سکۆت مەکتۆمینی یەکبگرێتەوە. ئەم یاریزانە سکۆتلەندییە یەکێکە لە پایەکانی ئیتالیایە و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ ڕاشفۆرد هەیە لەو کاتەی پێکەوە بوون لە ئۆڵدترافۆرد./.