بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێجیمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست، جۆرێکە لە خۆراک کە لە وڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە. بەشێک لەو وڵاتانە بریتین لە ئیتالیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و یۆنان.
ئەم ڕێجیمە لە سەر بنەمای زۆر خواردنی میوە و سەوزە و ماسی و بەرهەمە شیرەمەنییە کەم چەوریەکان و میوەی وشککراوە و مەعکەرۆنی و گوێز و زەیتی زەیتونه.
لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی توێژەرانی زانکۆی تولان دەریخستووە کە خۆراکی دەریای ناوەڕاست دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لە سەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە و کارکردنی مێشک ەبێت. لەم توێژینەوەیەدا مشکی تاقیگەیی بۆ ماوەی ١٤ هەفتە ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە زەیتی زەیتون و ماسییان خواردووە. توێژەران گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەکانیاندا بەدیکردووە کە پەیوەندییان بە باشتربوونی توانای بیرەوەرییەوە هەبووە. ئەم مشکانە لە گەڵ زیادبوونی چوار جۆر بەکتریا بەسوود ڕووبەڕوو بوونەوە کە یارمەتیدەر بوو بۆ باشترکردنی توانای بیرگەیان لە تاقیکردنەوەکەدا.
ئەنجامەکان دەریدەخەن کە گۆڕانکاری لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەدا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئەدای بیرەوەری و توانای فێربوونەوە هەیە. ئەم دۆزینەوانە کە لە سەر بنەمای مۆدێلی ئاژەڵان بەدەست هاتوون، بە توێژینەوەکانی پێشوو لە سەر مرۆڤیش پشتڕاست دەکرێنەوە./.