بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی پێشبڕکێکانی سەرکەوتن بە سەر سەهۆڵدا لە جامی جیهانی، کە لە هەمان کاتدا لە گەڵ پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، محەممەدڕەزا سەفدەریان پلەی دووەمی جامی جیهانی و پاڵەوانێتی ئاسیای لە بەشی “لید” بەدەستهێنا.
لەم خولەدا 58 شاخەوانی سەهۆڵبەندان لە وڵاتانی جیاجیای جیهان ئامادە بوون. سەفدەریان دوای گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی، بە پلەی یەکەم لە گەڵ هەشت شاخەوانی سەهۆڵدا چووە یاری کۆتایی و پلەی دووەمی لە یاری کۆتایی بەدەستهێنا./.