بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گوتەی شارەزایان، بەڵگە هەیە کە ئەم مادەیە لەش لە هەندێک نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت. بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک شیر و ماست و پەنیر لەو خۆراکانەن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم.
ئەم کانزایە لە خۆراکەکانی تریشدا هەیە وەک سۆیا و برنج، نانی سپی، گوێز، تۆو و میوەی وەک هەنجیری وشککراو، کەلەرم، شیری بێ لاکتۆز.
ساڵانە نزیکەی 44 هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە بەریتانیا تۆمار دەکرێت، بەمەش دەبێتە چوارەم شێرپەنجەی باو لە وڵاتەکەدا. هەرچەندە شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا هەیە، بەڵام ڕێژەی تووشبوون بەم شێرپەنجەیە لە گەنجانی خوار تەمەنی ٥٠ ساڵیشدا بە خێرایی زیاد دەکات و هیچ هۆکارێکی دیاریکراو بۆی نەدۆزراوەتەوە. شارەزایان گریمانە دەکەن کە خۆراکی نادرووست و قەڵەوی لە هۆکارەکانی بەشدارن لەم نەخۆشییە.
دکتۆر لیزا وایڵد لە ڕێکخراوی خێرخوازی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی بەریتانیا دەڵێت: ئەگەر شیرەمەنییەکان نەخۆیت، دەتوانیت کالیسیۆم لە سەرچاوەیتری وەک برۆکلی وەربگریت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم بکەیتەوە./.