بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام ڕایگەیاند کە ئامادەیە ببێتە سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەو مەرجەی لە لایەن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە پشتیوانی بکرێت.
ناوبراو ویستی خۆیی بۆ قبووڵکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران بە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان ڕاگەیاندووە.
ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان پرس و ڕاوێژی خۆیان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەستپێکردووە.
لە دیارترینی ئەو کەسانەی ناویان وەک کاندید لە میدیاکانی لوبناندا هاتووە دەتوانین ئاماژە بەم کەسانە بدەین:
فۆئاد مەخزومی پەرلەمانتار لە بازنەی هەڵبژاردنەکانی بەیروت.
ئیبراهیم مەنیمنە پەرلەمانتاری سەربەخۆ و نەیاری حکومەت.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر.
ئەشرەف ڕیفی پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی نەیارانی حکومەت./.