بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر شمەری هەواڵی داخرانی سەرجەم خاڵە سنورییەکانی لە گەڵ سوریا ڕاگەیاند و وتی: ئێمە موڵەتی هیچ هاتووچۆ و دزەکردنێک لە نێوان سوریا و عێراقەوە نادەین و هێشتا بەشێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا چالاکن.
ناوبراو وتی: ژێرخانی پاراستنی سنور لە لایەن عێراقەوە پتەو کراوە و ڕەوشی ئەمنی بەهێزە بەڵام لە بەشی باشوری سنورەکانەوە هێشتا هیچ هێزێکی ئەمنی و سەربازیی سوریا نابینرێت.
شمەری ڕایگەیاند کە ناوچەی قائیم هێشتا چۆڵە و ئێمە پرۆژەمان بۆ درووستکردنی دیواری کۆنکرێتی بە درێژایی سنور هەیە./.