بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا وتی: هاوکارییە زانستییەکانی نێوان چین و عێراق ئەنجامی باشی هەبووە و بە پێی ئامارەکان، ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار و گەشەی لە سەدا 10 ی تۆمار کردووە.
باڵیۆزی چین وتی: هاوکارییەکانی نێوان چین و عێراق تەنیا لە یەک بواردا نییە، بەڵکوو سەرجەم بوارەکانی وەک وزە، کارەبا، گواستنەوە، پرۆژەکانی پەروەردە و بەشەکانی دیکەش لە خۆ دەگرێت.
تسوی وی وتی: بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ عێراق پەیوەندی بە هیچ وڵاتێکەوە نییە و ئێمە سەرقاڵی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانین لە گەڵ عێراق.
ناوبراو وتی: ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان بۆ ئاسانکاری لە دەرکردنی ڤێزە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی کردووە و تێچووەکانمان کەمکردووەتەوە و کۆنسووڵخانەی خۆمان لە هەولێر کردووەتەوە تا پرۆسەی وەرگرتنی ڤێزە ئاسانتر ببێت.
وتیشی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆنسووڵخانەی چین لە بەسرە بۆ دەرکردنی ڤێزە دەکرێتەوە./.