بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرۆستات ڕژێنێکە کە دەکەوێتە ژێر میزڵدان لە هەموو پیاواندا وە دەرچەی میز بەناودا تێدەپەڕێت. گەورەبوونی ڕژێنی پرۆستات دەبێتە هۆی کێشەی میزکردن بەتایبەتی پیاوانی بەساڵاچوو کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵە. نیشانەکانی گەورەبوونی پرۆستات بەزۆری لە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە دەست پێدەکات. زۆربەی نیشانەکانی گەورەبوونی پرۆستات وردە وردە دەست پێدەکات و بەدرێژایی چەند ساڵێک خراپتر دەبێت.
باوترین نیشانەکانی بریتین لە:
تێکچوونی میزڵدان یان گورچیلە
هەوکردنی بۆری میز
بەردی میزڵدان
چارەسەری ماڵەوە بۆ گەورەبوونی پرۆستات:
سەردانی بەردەوام بۆ لای پزیشک
چالاکیی جەستەیی بەردەوام
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سورکردنەوە
خواردنی ئاوی هەنار، کاهوو، سپێناخ
دوورکەوتنەوە لە بەهاراتە گەرمەکان
خواردنی هەنجیر، فستق، بادەم ./.