بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەندا هاتووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Harry S. Truman و چەندین کەشتی سەربازی دیکەی ئەمریکا کراونەتە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دووەم ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی باکوری دەریای سوور بە ژمارەیەک مووشەک و درۆن ئەنجام دراوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی ڕوبەڕوبونەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە و کەشتییەکانی دیکە 9 کاتژمێری بردووە و ئەمەش بۆ پێنجەم جارە ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە دەستبەجێ پاش گەیشتنی بە دەریای سوور دەکرێتە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجەکەی گەیشتووە و کەشتییە فرۆکەهەڵگرەکە ناچار بووە دەریای سوور بەجێبێڵێت./.