بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بەرشەلۆنە بە ئەنجامی پێنج بەرامبەر دوو گۆڵ لە ڕیال مەدریدی بردەوە و بۆ جاری پانزەهەم بووە پاڵەوان لەم جامەدا.
لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی بەرشەلۆنە یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا و وتی: لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد و لە گێمی دووەمدا دوای ئەوەی شێزنی لە کارەکەی دوورخرایەوە و تیپەکە بۆ 10 کەس دابەزی، کارەکە قورس بوو، بەڵام توانیمان ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە بەدەست بهێنین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەک بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هەمیشە ڕووداوێکی گەورەیە. دەبێت ئەم جۆرە ئاستە لە خولەکەدا نیشان بدەین. وەرزی ئێستا تەحەدایەکی گەورەیە بۆ من و هەموو یاریزانەکان و دەبێت خۆمان بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە بکەین. ئەمشەو کاتی ئاهەنگگێڕانە و سبەی بیر لە یارییەکە دەکەینەوە لەگەڵ بێتیس./.