بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆڤانتۆس ماوەیەکی زۆرە ئارەزووی بەدەستهێنانی کۆلۆ موانی دەکات و هەروەها دانوستانی لەگ ەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەم یاریزانە کردبوو و ناڕازیبوونی لویس ئێنریکی لە ئاستەکەی و دوورخستنەوەی لە تیپی پاریس سانجێرمان وای لێکردن ڕێوشوێنی جیدی بگرنەبەر.
بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژێکی جیدییان لە گەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سانجێرمان کرد و ئێستا ڕۆژنامەی ئیتاڵی گازێتا دیلۆ سپۆرت بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕێکەوتنی کۆتایی لە نێوان بەڕێوەبەرانی ئەم دوو یانەیەدا کراوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ یۆڤانتۆس./.