بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەنگە زۆر جار بەسەرتدا هاتبێت کە لە ناوەڕاستی قسەکردن لە گەڵ هاوڕێکەت یان ئەندامانی خێزانەکەت، یان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، یان لە کاتی ئەنجامدانی کاریتردا لەناکاو گوێت لە دەنگێک دەبێت وەک فیشەیەک یان زەنگێکی بەردەوام لە گوێچکەکانتدا.
دکتۆر عەلی محەممەد ئەسغەری پسپۆڕی گوێ و مامۆستای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە زەنگ لێدان لە گوێدا هۆکاری زۆری هەیە و هەموو هۆکارەکانیش پەیوەندییان بە خودی گوێچکەوە نییە. ئەم ئاڵۆزییە دەتوانێت بە هۆی کێشەی گوێی دەرەکی بێت هەروەها دەکرێت پەیوەندی بە کێشەکانی گوێی ناوەڕاست یان گوێی ناوەوە هەبێت. تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر کێشەیەک لە جومگەی چەناگەدا هەبێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی دەنگی زەنگ لە گوێچکەکاندا. یان بۆ نموونە ئەو کەسانەی کە کێشەیان لە بڕبڕەکانی ملدا هەیە، ڕەنگە گوێیان لە دەنگی زەنگ بێت.
بەرکەوتن بە دەنگی بەرز، لەدەستدانی بیستن بە هۆی تەمەنەوە، هەوکردنی گوێ، مۆمی گوێ، کەمی هەندێک ڤیتامین وەک ڤیتامین B12، تێکچوونی جومگەی چەناگە، کێشەی مل، هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەک شەکرە، تێکچوونی غودەی دەرەقی، شەقیقە دەتوانن ببنە هۆی هەوکردنی دەنگی گوێچکە./.