بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیڤاندۆڤسکی و ڕافینها و لامین یامال ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە بردنەوە گەورەکەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 5-2 لە ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەردا. درەوشاوەیی سێگۆشەی هێرشبەری بەرشەلۆنە تەنیا تایبەت نییە بەم یارییە هەستیارە، چونکە ڕافینها بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ ، لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ وە هەروەها لامین یامال بە ٨ گۆڵ زۆربەی خاڵەکانی بەرشەلۆنەیان تەنیا لەم وەرزەدا بەدەستهێناوە.
ئەم سێگۆشە هێرشبەری ئێستا بووەتە مەترسیدارترین سێگۆشەی ئەم وەرزەی تۆپی پێی ئەورووپا. سێگۆشەیەک کە زیاتر لە هەموو شتێک هاندەرانی بەرشەلۆنە بیردەخاتەوە بۆ سێگۆشە ترسناکەکەی نەیمار و لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی./.