بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێکخستنەوەی بە پێی دەستوور و یاسا تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا و هەر دوو لا جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت کردەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی خواستی خەڵکی عێراق بە گشتی.
بارزانی و سودانی جەختیان لە سەر گرنگی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە و گرنگی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندی خەڵکیان دووپات کردەوە./.