بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕژێمە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە زیاتر لە 34 ملیار دۆلار تێچووی هەبووە.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە کورتهێنانی بودجەی ئەو ڕژێمە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024 دا 19 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە تێچووەکانی شەڕ کەلێنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2025 دا زیاتر دەکات لە بەر ئەوەی کە باجەکان زیاتر بووە، داهات کەمتر بووە و تێچووی ئاو و کارەبا و مادە خۆراکییەکانیش بەرزبووەتەوە./.