بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد ئەنساری ڕایگەیاند کە ئاگربەستی غەززە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر لە سەر ئەم دۆسیەیە دەبیسترێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی قەتەر لە پێناو گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە، وتی کە بەربەستە سەرەکییەکان و خاڵە ناکۆکەکان لە نێوان هەر دوو لا تێپەڕ کراوە.
ئەنساری ڕایگەیاند کە لە پاش گەیشتن بە ڕێکەوتن، ئاگربەستی غەززە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.