بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە شەوی دووشەممە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دوو هێرشی جیای مووشەکی و درۆنیدا چەند ئامانجێکی گرنگیان لە تەل ئەبیب کردە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە وەڵامی ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی برایانی فەڵەستینی بە تایبەت لە کەرتی غەززە، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی پشتیوانیکردنی ئەوان، هەروەها وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە مووشەکی بالستی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 هێرش کرایە سەر قووڵایی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو لە تەل ئەبیب.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە سەرکەتوو بووە و لە لایەکی دیکەشەوە بە چوار درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوچەی داگیرکراوی یافا و ئەم هێرشەش بە هەمان شێوە سەرکەتوو بووە./.