بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوکی هەرمێ وەک خودی میوەکە تایبەتمەندی زۆری هەیە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ناوکی هەرمێ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی دژە هەوکردن کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا و باشترکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان.
خواردنی ناوکی هەرمێ بە شێوەیەکی درووست، وەک یەک یان دوو ناوک لە ڕۆژێکدا سەلامەتە، هەروەها ڕێگەت پێدەدات کەڵک لە سوودە ناوازەکانیان وەربگریت. ناوەکی هەرمێ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندرووستی گشتی لەش.
چەند سوودێکی گرنگی ناوکی هەرمێ:
پاراستنی پێست
باشترکردنی کارکردنی جگەر
خۆپاراستن لە شێرپەنجە
دابینکردنی ڤیتامینەکان و کانزا سەرەکییەکان
تەندرووستی ڕیخۆڵە
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
تەندرووستی ددانەکان./.