بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ کە پێشتر هەڕەشەی ئەوەیکردبوو ئەگەر پێش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد نەکرێن، ناوچەکە دەکاتە دۆزەخ، لە ئێستادا ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ڕێکەوتنی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژۆ بکرێت.
ناوبراو بە کەناڵی نیوزمەکسی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ڕێکەوتنەکە نەکرێت کێشە و گرفتی زۆر دێتە پێشەوە کە پێشتر ڕووی نەدابێت.
ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە کراوە و ڕەنگە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕابگەێندرێت./.