بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ساڵانێکە لە سەر ئاستی یەکەمی تۆپی پێی جیهان ڕکابەری دەکەن. هەرچەندە ئەم دوو یاریزانە گەورەیە چیتر له لالیگا ڕکابەری یەکتر نین، بەڵام هێشتا دەتوانن بدرەوشێنەوە و جیاوازی درووست بکەن.
مێسی لە خولی ئەمریکی لە گەڵ ئینتەرمیامی دەدرەوشێتەوە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لە نەسر ڕۆژانی خۆش بەسەر دەبات و ڕیکۆردێکی قبوڵکراوی گۆڵکردنی لە گەڵ ئەم تیپە سعوودییەدا هەبووە.
ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی کە لە سەردەمی گۆڵی یەکەمی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە درێسی سپۆرتینگ لە ساڵی ٢٠٠٢ تا دوا گۆڵی بە درێسی ئەلنەسر لە خولی سعوودیە ٢٣ ساڵ تێپەڕی. بەڵام لیۆنێل مێسی یەکەم گۆڵی لە ساڵی ٢٠٠٥ بە درێسی بەرشەلۆنە تۆمارکرد و دوا گۆڵیشی لە ساڵی ٢٠٢٤ بە درێسی ئینتەرمیامی تۆمارکرد. مێسی 19 ساڵە گۆڵ تۆمار دەکات و جیاوازی ٤ ساڵەی لە گەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەیە.
لیۆنێل مێسی 868 ڕۆژ لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بچووکترە، کەواتە بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەی پێوانەیی ئەم ئەستێرە پورتۆگالییە، نابێت لە ئێستادا بیر لە خانەنشینی بکاتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلریازەی سعوودی، ڕۆناڵدۆ گەیشتووەتە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەی نەسر./.