بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە وتی کە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس، بەشداری هەر یەک لە ئێران، ڕووسیا و چین لە دانوستانەکانی تایبەت بە سوریا بە پێویست دەزانن.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە گەڵ هاوکارەکانم لە تورکیا و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس قسەم کردووە، ئەوان دووەم کۆبوونەوەی تایبەت بە سوریایان بەڕێوەبرد کە تێیدا تورکیا و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا بەشدار بوون.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەوان پێداگرییان لەوە کردووە کە ئێران، ڕووسیا و چین دەبێت لەم دانوستانانەدا بەشداری بکەن.
لاوڕۆڤ وتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت متمانەی هاوبەش بکاتە شوێنی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنان لە خاکی سوریادا، ئێمە ئامادەی وتووێژ دەبین./.